حکومەت بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی کردەوە
وهزارهتى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی بەناوی چاودێری گومرگی راگەیاند.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە هاتوود: “لەپێناو چاكسازیی زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی گومرگی كرد”.