دژە تیرۆری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.

ھەواڵی زیاتر