دەقی ڕاگەیەندراو:
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ژنێك‌و دوای وێنه‌گرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێكردووه.
دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه له‌ڕێی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانهوهو به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان‌و كچاندا دروستكردووه، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی بێهۆش كردووه‌و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری و وێنه‌ی گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
تۆمه‌تبار (د، ع، ح) له‌دایكبووی 1985 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 393 و 430 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان