به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، كه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ئاگه‌دار كردنه‌وه به بوونی ته‌رمێك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر بۆ شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (ڕەوەند محه‌مه‌د که‌ریم) تەمەن (٣٥) ساڵ بە چەقۆ لێیدراوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی. دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ناوبراو بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ کەسێک بەناوی (ص. ف. ص.) شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت و تۆمه‌تبار بە چەقۆ لێی دەدات، لەژێر فشاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش تۆمەتبار خۆی ڕادەست کرد.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر