مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەبۆنەی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و گوتیشی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا دەنووسێت: بەخێرهاتنی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان.

بارزانی ڕاشیگەیاند، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.

ھەروەھا وتیشی: با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

ھەواڵی زیاتر