کەسێک دەستگیرا کرا کە دزی لە مزگەوتەکاندا کردووە

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو .

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەكاتی نوێژو لەناو مزگەوت دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی چەند ڕۆژە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەكاتی دزیكردندا لەناو مزگەوت دەستگیربكرێت .

لە ئێستادا تۆمەتبار (ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .

ھەواڵی زیاتر