سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
سودانی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023 دەڵێت، 12.06%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاش پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
لەبارەی بودجەی 2023ش وتی: 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.
محەمەد شیاع محەمەد سودانی لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەش وتی، بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخی نەوت و چەند هۆکارێکی دیکەیش بووە.