ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتیمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا کرد کە پێکهاتبوو لە فیلیپ دولارب سکرتێر و سێناتۆر لوی دوڤێرنوا و جەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا ئەندامانی فیدڕاسیۆن.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە بەردەوامیی دۆستایەتی و پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە.
هەروەها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیاریان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەل و حکوومەتەکانی فەڕەنسا بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە چەندین نموونەی مێژوویی و سەردانی سەرۆک هۆڵاند و سەرۆک ماکرۆن، سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەڕەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە.