ئازەربایجان بە هۆی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران لەسەر سنوور یاداشتێک ئاراستەی وڵاتەکە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان و وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیەندرا کە فڕۆکە جەنگییەکەی ئێران لە کاتژمێر ٠٩:٤٤ بۆ ١٠: بەرەو هێڵی نێوان پارێزگاکانی زەنگیلان و بیلەسووار لەسەر سنوور وڵاتەکە فڕیون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکەی ئێران بە دووری ٣ بۆ ٥ کیلۆمەتر لە سنوورەوە دەسوڕایەوە و لە هەندێک حاڵەتدا ڕاستەوخۆ لە سەرووی هێڵی سنوورییەوە فڕیوە.
بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە پراکتیزەیەکی پەسەندکراوی نێودەوڵەتی هەیە کە ئەگەر هەر فڕۆکەیەکی سەربازی لە سنووری وڵاتی دراوسێ نزیک بووەوە، پێویستە ئاگاداری پێشوەختە بداێت.
“بەپێچەوانەی ئەم کارە، نزیکبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران لە سنوورەکان و فڕینی بەدرێژایی هێڵی سنووری، هەڕەشە لە ئاسایشی فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرژ دەکات.”
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە فڕۆکەیەکی جەنگی زیاتر لە نیو کاتژمێر لە فرین بەردەوام بووە و ئازارباینجان ئەمە بە ڕەفتارێکی ئیستفزازی و دوژمنکارانەیە لەدژی خۆی ناودەبات و دەشڵێت: “دەمانەوێت ئەوەتان بیربخەینەوە کە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢دا مانۆڕێکی سەربازی بەرفراوانی بەدرێژایی ڕووباری ئاراس لە ناوچەی نزیک لە سنوورەکانی ئازەربایجان ئەنجامدا، بە توندی ئیدانەی ئێران دەکەین بۆ هەنگاوێکی وەها ئیستفزازی”.
وڵاتەکە داوا لە ئێران دەکات لێدوانێک لەسەر ئەو پرسە بدات و لە داهاتوودا خۆی لەم جۆرە هەنگاوانە بەدوور بگرێت”.
باس لەوەش کراوە کە عەباس موسەوی باڵیۆزی ئێران لە باکۆ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و یاداشتێکی ناڕەزایی پێدراوە.