رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكکۆماری تورکیا رایگەیاند، لهگهڵ هاوپەیمانهكانمان بەیەکەوە “داستانی 14ی ئایار دەنووسینەوە”.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئاک پارتی، کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، ئەردۆغان رایگەیاند، دوێنێ بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی واژووکردووە، لە 14ی ئایاردا کە بڕیاربوو 18ی حوزەیران بەڕەوەبچێت، هیوایخواست هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی خێر بۆ وڵاتەکە.
ئەردۆگان راشیگەیاند، ئاک پارتی لە دامەزراندنییەوە لە ئابی 2001ـهوه، لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی بەشداریکردووە، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە بێ پچڕان لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرهەم و خزمەتانەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا پێشکەشی وڵاتەکەیان کردووە، لە ئەژمار نایەت.