بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دابارینی باران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم”.
بەرێوبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، “پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە، پێشبینی دەکرێت رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلەی دابارینە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیردەبێتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەینێ هەرێم ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بە تایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە