ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبۆوە.
لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراق. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی تری عێراقی فیدڕاڵ کرایەوە.