ڤیدیۆ.. باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی شاردا دادەڕمێت

باڵەخانەیەک لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان داڕما.

میدیای ناوخۆیی هیندستان بڵاویانکردەوە، شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان لە ڕۆژی چوارشەممە 2023/3/8 داڕما.

بەپێی ڕاپۆرتێکی زی نیوز کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کاتژمێر ٣:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ زانیاری لەسەر ڕووداوەکە وەرگرتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەڕێوەدەچێت و پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی قوربانییەکان بڵاو نەکردووەتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە تۆمارکراوە و لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لەلایەن ئاژانسی هەواڵی IANS بڵاوکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر