دەقی راگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی:
پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی خهبات بۆ پاراستن و گهشهپێدانی مافهكانی ژن. لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە دایکم و هاوسەر و کچەکەم و تەواوی دایکان و ژنان و کچانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ژنان و كچانی كوردستان، له هەموو بوارەکاندا پێشهنگ بن و پێگەی خۆیان هەبێت.
دووپاتی دەکەمەوە کە بەردەوام دەبم لە پشتیوانیکردنی ژنانی کورد بۆ سەرخستن و بەدەستهێنانی مافەکانیان و بههێزكردنی پێگهکەیان له كایهی گشتی دا.