تورکیا.. بوومەلەرزە زیانی بە گۆڕستانەکان گەیاندووە

ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە کە ناوەندەکەی لە مەراش بوو تورکیای هەژاند، بووە هۆی وێرانکاری و کاریگەری لە پێکهاتەی زەویی چەندین ناوچە هەبووە.

لە گۆڕستانی ناحیەی ئۆلوجاکی قەزای نورداغی کە نزیکە لە هاتای، ئاراستەی هەندێک گۆڕی گۆڕستانەکان گۆڕاوە و درز لە چەند گۆڕێک دروست بووە.

فەتاح گول کە تەمەن 57 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکێکی بوومەلەرزەلێدراوی ناوچەکەیە ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەشێک لە کەسوکاری لەدەستداوە و هەندێکیشیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان ڕزگارکردووە.

گول ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەرزەکە زیانی بە باڵەخانە و ڕێگاوبان و گۆڕستانی ناوچەکە گەیاندووە.

گول دەڵێت، “دوای بوومەلەرزەکە گۆڕەکانی ناو گۆڕستانەکە دابەشبوون و دەشڵێت:” زۆر جێگەی داخە کە گۆڕستانەکان بەم شێوەیەن، ئێمە شتێکی لەو جۆرەمان ئەزموون نەکردووە.”

هەروەها موسا گولی تەمەن ٦٥ ساڵ ڕایگەیاندووە کە لە کاتی بوومەلەرزەکەدا تووشی شۆکێکی گەورە بوون.

گول بە ئاماژەدان بەوەی کە بە دەوری گۆرەکاندا سەرگەردان بووە، وتی “بینیمان گۆڕی سەد ساڵەی باب و باپیرانمان، بە کارەساتێک ئاراستەکانیان گۆڕا، وتیشی: پێویستە گۆڕستانەکان چاک بکەینەوە و بیانگەڕێنینەوە بۆ دۆخی خۆیان.”

ھەواڵی زیاتر