ماوه‌ی سێ مانگه هه‌ڵمه‌تێكی ژه‌هراویكردنی کچان له قوتابخانه و زانكۆكانی ئێران ده‌ستیپێكردووه و خامنەیی داوای تووندترین سزا بۆ بكه‌رانی ئەو کارە ده‌كات.
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تەکەدا رایگەیاند، ئه‌مه تاوانێكه به‌رانبه‌ر بێتاوانترین ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه و هۆكارێکە بۆ هاتنه‌كایه‌ی ترس و نائارامیی ده‌روونی و نیگه‌رانیی خێزانه‌كان.
خامنه‌یی راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن هیچ لێبوردنێك نایانگرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌هریار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە هەڵمەتەکە كرده‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوه.
راشیگەیاند کە بكه‌رانی ئەم کارە ناوخۆیین.