له ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيهتيى يارمهتيدانيان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه به‌گشتى.
نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى پێويست بێت بۆ ڕزگاركردن و يامهتيدانيان، درێخى ناكرێت.
لاى خۆيه‌وه ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له مافه‌كانيان، ده‌ربڕى.
ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/3/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان كرد.
له ديدارەکەدا دۆخى ئێزدييان له كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها تيشك خرايه سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيهتيى يارمهتيدانيان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه، تاوەکو خه‌ڵكى ناوچه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال.
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و دڵنيايى دا كه پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆيه‌وه ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له مافه‌كانيان ده‌ربڕى.
ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.