عێراق ڤاکسینە رووسییەکە دەکڕێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەوڵ بۆ کڕینی ڤاکسینە رووسییەکە دەدات و دوای دڵنیابوونەوە دەیکڕێت.

فارس بریفکانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، حکومەتی عێراق زۆر بە جددی چاودێری ئەنجامەکانی ڤاکسینە رووسییەکە دەکات و ئەگەر دڵنیابێتەوە لە ئەنجامەکەی، گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکات و پارەیەکی زۆریشی بۆ تەرخان دەکات.

فارس بریفکانی وتیشی “حکومەتی عێراق لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە چاودێری ئەنجامەکانی ئەو ڤاکسینە دەکات”

 رۆژی سێشەممە رووسیا دروستکردنی یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند .

ھەواڵی زیاتر