نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

تورکیا بەرزبوونەوەی نوێی ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی مەراش ڕادەگەیەنێت

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باشووری ئەو وڵاتە بۆ ٤٥ هەزار و ٩٨٦ کەس بەرزبووەتەوە.

سۆیلو لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو قوربانیانەی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنراون، چوار هەزار و ٢٦٧ کەسیان بە رەگەز خەڵکی سوریان.

سۆیلو ئاماژەی بەوەدا کە ١٣ هەزار و ٧٢ بوومەلەرزەی دوای ئەو دوو بوومەلەرزە کە لە ٦ی شوبات لە شاری کەهرامانماراس ڕوویدا، تۆمارکراون.

ھەواڵی زیاتر