كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12ـی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ و وەزارەتی داراییش دەڵێت “نزیکەی لە سەداپەنجای 50%ـی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران هەرێم ئامادەیە”.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدرێت، تایبەتە بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێیفەرمانبەران و بڕیاریش دەدرێت کە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 هاوشێوەی مووچەی مانگی 2 بە بڕینی 21% دەبێت یان مووچەکە بەتەواوەتی دابەش دەكرێت.
پێشتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، نووسراوێكی ئاراستەی فەرمانگەكانی حكومەت كردبوو بۆ ئەوەیلیستی مووچەیان بە بڕینی 21% بۆ بنێرن، بەڵام دواتر كاركردن بە نووسراوەکە ڕاگیرا.