مەسرور بارزانی بەشداریی لە تێدێکس نیشمان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە دەستپێکی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر کرد و گوتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ” کۆمەڵێک گەنج هەندێک لەو کارانەی کردوویانە پێشکەشیان کردووە و خەڵکێکی یەکجار زیاتریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدا كە ڕۆحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندەیە، كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە.”

سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی تری گوتەکەیدا، گوتی: “من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن، ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكوو حكومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین.”
لە کۆتایی گوتەکەیدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشی لە بەشداربووانی ئیڤێنتەکە کرد و هیوای خواست ساڵ بە ساڵ سەركەوتووتر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن.

ھەواڵی زیاتر