وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی له هه‌ندێك ناوچه باران ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانى هەرێمی كوردستان له نیمچە هەوره‌وه بۆ هەورى تەواو بگۆڕێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران.
راشیگه‌یاندووه لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ر و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای هەولێر، ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران دهكرێتز
وه‌زاره‌تەکە روونیشیكرده‌وه، له هه‌ندێ ناوچەی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان به‌شێكی هەور و به‌شێكی دیكه‌ی نیمچە هەور دەبێت.