کۆمەڵی دادگەری پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد و هۆکارەکەی بۆ بەشداریکردنی ئەو پەرلەمانتارە گێڕاوەتەوە لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا.

دەقی راگەیەنراوی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتیی

دوای ئەوەی چەندینجار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دابە (مامۆستا عوسمان علی کانی کوردەیی) کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و، بۆی نیە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن .

بۆیە وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە .

عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ

ھەواڵی زیاتر