لە هەولێر کەسيک بەهۆی بڕینەوەی دار دەدرێتە دادگا

سەبارەت بە لێدوانى هاوڵاتى (سەردار ئازاد) کە خاوەنى نوسینگەى فرۆشتنى خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حکومەتى هەرێم لە هەولێر نووسینگەکەى داخراوە، بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەێنین ئەوەى ئەو گوتوویەتى دوورە لە ڕاستى و بە لاڕێبردنى ئەو تاوانەیە کە دەرهەق بە ژینگە و سیمایى جوانى شارەکەمان ئە نجامیداوە، ناوبرا بەبێ وەرگتنى ڕەزامەندى و ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار کە بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێرە و بەبێ ئەوی هیچ دام و دەزگایەکى ترى حکومى ئاگادار بکاتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و بۆ قازانجى گیرفانى، هەڵساوە بە بڕینەوەى 11 دارى (شماسى) و هەڵپاچینى ژمارەیەکى زۆرى دارى (کالیپتۆس) و هەڵگرتنى سیتى یارى منداڵان لە پارکى (ئەکوا پارک) ، لەوبارەیەشەوە ڕێکارى یاسایمان لە بەرامبەریدا گرتۆتەبەر و جگە لە داخستنى نووسینگەکەى لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی ئەنجامیداوە دەدرێت بە دادگا.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندىی هەولێر
2023.2.23

ھەواڵی زیاتر