نزیکەی 52 ملیار دینار قەرزی ئاسانکاری گەراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت

وەزارەتی دارایی: ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانکاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی 

وەزارەتی دارایی؛ ڕێکارەکان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری لەوەبەرهێن و بازرگانان بەردەوامە 

لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ زیاد کردنی داهات، ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەملیک کرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە ڕێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە.      

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە ٣٧٥،٤٤٤،١٨٩،٤٦٥ دینار بووە، بەهۆی دواکەوتنی قەرزەکەوە ٦٥٨،٠٦٣،٨٢٠،٣٣٢ دینار سودی چۆتە سەر. 

لەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕی ١٧،٧٤٣،٩٦٧،٧٢٤ دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم و کۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەکەی بریتییە لە ١،٠١٥،٧٦٤،٠٤٢،٠٧٣ دیناری عێراقی.                 

هاوکات وەزارەتی دارایی لە ڕێی بانکەکانەوە دەستی کردووە بە تەملیک کردن و فرۆشتنی ئەو موڵکانەی بەبارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بەبەهای ٣٤،١٥٣،٠٨٠،٠٠٠  دینار موڵکی بەبارمتە دانراو فرۆشراوەو ٧ موڵکی نوێش لە سەر بانکەکانی وەزارەتی دارایی تۆمار کراون.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەوە جیا دەكرێتەوە كە بەرنامەیەكی حكوومەتی تێكەڵی لە چارەسەركردنی كەموكوڕیییەكانی پێشوو و دانانی پلانی تۆكمە بۆ داهاتووی تێكەڵ بە چاكسازی و شەفافیەت و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی ژێرخانی هەیە، ئەو درووشمەكی بەرز كردەوە بەوەی هەوڵی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهات دەدات، هەموویشی لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی خەڵك و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو.

ھەواڵی زیاتر