مەسرور بارزانی: پێشوازیمان لە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد

مەسرور بارزانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، کە لە دیدارەکەدا کە پراشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوون،

راشیگەیاند، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و تەندروستی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کاراکردنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیشکمان خستە سەر کارنامەی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانماب بۆ برەودان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.

ھەواڵی زیاتر