جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت دژی هەواڵێکی هەڵبەستراوی ئێن ئار تی و کۆباس هاتە دەنگ

بەداخەوە کەناڵی (NRT) و پەیجی (کۆباس) کە خۆی بە دامەزراوەیەکی میدیایی ناساندووە، ھەواڵێکی چەواشەکارانەی بە مەبەستیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خاوەنی سەنتەرێکی توێژینەوەیە.

من وەکو گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەت دەکەمەوە، چونکە ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی نییە و ئەو سەنتەرەی ئەوان ئاماژەیان پێداوە، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو زانیارییانەی ئەوانی بە درۆخستووەتەوە.

ئەم کارەی ئەو “کەناڵ و پەیجە”کردویانە دوورە لە هەموو رەوشتێکی کاری میدیایی و بۆنەتە دەستی کەسانێکی دڵ پڕ لە رق کە چاویان بە دەستکەوتەکانی حکومەت هەڵنایەت.
من وەک ھاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەناڵ و پەیجە تۆمار بکەم کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر ئەم هەواڵە بێ بنەمایەیان بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر