فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، ١٩ى شوباتی ٢٠٢٣ رایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە.
راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.