مەسرور بارزانی بۆ تیمی فریاگوزاری: سەڵماندتان گەلێکی ئاشتیخوازین

مه‌سروور بارزانی‌، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان له‌ كاتی‌ پێشوازی‌ له‌ تیمی‌ فریاگوزاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ توركیا گه‌ڕانه‌وه‌ رای‌گه‌یاند، تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ فریاده‌ڕه‌سانه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌.

مه‌سرور بارزانی‌ دوای‌ به‌خێرهێنانه‌وه‌ی‌ تیمی‌ فریاگوزاری‌ كوردستان گوتی‌: “تیمه‌كانمان دووپاتی‌ ئه‌وه‌یان كردەوە كه‌ ئێمه‌ خه‌ڵكی‌ ئاشتیخوازین و له‌ هه‌ر شوێنێك بۆمان بكرێ‌، ده‌ستی‌ ئاوه‌دانییان پێ‌ده‌گه‌یه‌نین.

دووپاتی‌ له‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی‌ كوردستان یه‌كه‌م تیم بوون گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ فه‌رمیش ده‌ستخۆشیتان لێ‌ كراوه‌ و باستان كراوه‌.

رۆژی‌ شه‌شی‌ ئه‌م مانگه‌، بوومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا روویدا و تیمی‌ فریاگوزاریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌، گه‌یشتنه‌ توركیا.

ھەواڵی زیاتر