سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆبوونەوەدایە.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 2023/2/18 لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک کۆبوونەوەی هەبوو، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان، کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و شاندێکی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا.

دوێنێ هەینی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە گەیشتە میونشن و هەر دوێنێش ژمارەیەک کۆبوونەوەی هەبوو.

ھەواڵی زیاتر