سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان کۆبووەوە و رایگەیاند، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه.”
له چوارچێوه‌ى ديداره‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، رۆژی شه‌ممه 18-02-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ريچارد گاڵاگهر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتيكان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشى پێكهاته ئايينييه‌كان، بار و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاوتوێ كرد.
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینەوە بەشدارییان هەیە. کۆنفرانسەکە لە ئەمڕۆ 17ـی شوبات تاوەکو 19ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، “وێڕاى نيشاندانى پشتگيريى ڤاتيكان بۆ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵى و پێزانينى ڤاتيكان و قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستى و ميوانپهروهريى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به ئاواره مه‌سيحييه‌كان و ئاواره‌كان به‌گشتى، به مايه‌ى رێز و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.”
لاى خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى “سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ڤاتيكان و دوا سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.” هەروەها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه.”
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 دامەزراوە و دروشمەکەی “ئاشتی بە دیالۆگکردن”ـە و بە گەورەترین کۆنفرانسی ئاشتی لە جیهان دادەنرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.