مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار كردبوو .
دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار بوون، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار ( د،أ،ع لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان