به‌هۆی رووخانی خانوویهكهوه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی دیوانیە لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی ئهلوهحد له ناوه‌ندی پارێزگای دیوانیه: “تیمەکانمان تەرمی 5 كه‌سیان لەژێر داروپەردووی خانوویەکی رووخاودا دەرهێناوه كه هه‌موویان له یه‌ك خێزانن و لەنێویاندا منداڵیش هه‌یه”.
بەرگری شارستانی دیوانیە ئاماژە بەوەشکراوە: “تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنیان، دەستیانکردووە بە لابردنی داروپەردوو”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی رێکارە یاساییەکان تەرمەکانیان رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری لە قایمقامیەت دەکرێن.