ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا، لە دوبەی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی راستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا.

ھەواڵی زیاتر