هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکیدا کە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئازادی را دەربڕین لە سلێمانی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، سوودی خراپ لە ئازادی را دەربڕین پوەرگیراوە، بە جۆرێك ئەو ئازادییە رەهایە بووەتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر خودی ئازادی رادەربڕینیش.
لەبارەی دۆخی سلێمانیەوە وتی، ئێستا بانکەکان پارەیان تێدا نەماوە و لە 2014شەوە پرۆژەکان راگیراون، هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها، شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە ناوەندی سلێمانیی دراوە.
هۆشداریش دەدات و دەڵێت، ئەگەرهاتوو کێشەکان چارەسەر نەکرێن، ئەوا دۆخەکە لە ساڵی رابردوو خراپتر دەبێت.
وتیشی، لە گۆڕینی دەسەڵات بۆ دەوڵەت، ئینتمای حزبی و مەزهەبی و عەشرەتگەری بۆ هاوڵاتیبوون شکستمان هێناوە.
ڕاشیگەیاند، دام و دەزگای دادوەری بە ململانێ سیاسییەکان بارگاوی بووە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری سەرمایەدار و پارەدارەکانی ئەم وڵاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە کوردستان بەبێ لێکۆڵینەوەو بەڵگە و بەدواداچوون پەلاماری دامودەزگاکانی دەوڵەت دەدرێت.