ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/2/11، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی 140 و چەند دۆسیەیەکی تر.
بڕیارە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبونەوەو دیدار لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر چەند دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراو کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە