شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان و پاسەوانی سنووری عێراقی روویدا و فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنووریش دەڵێ” شەڕەکە بەهۆی لێک تێنەگەیشتنەوە بووە”
عەمید روکن حەماد دزەیی، فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت ” شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سەنگەرەکانی پاسەوانی سنووری نزیکبووبوونەوە و بەوهۆیەوە دەنگەدەنگێک لەنێوان هەردوولادا دروستبوو و دواتریش هەندێک تەقە کرا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
دزەیی وتیشی:” گەریلاکان ناوچەکەیان جێهێشتووە و پاسەوانی سنووریش لە ئەرکی ئاسایی خۆیدایە”.