بڕیارە شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکەن و لەبارەی بەهای دینارەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکەن.
فواد حوسین، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا سەردانی واشنتن دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەبارەی بەهای دینارەوە کۆ دەبنەوە.
دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەهۆی کەم فرۆشتنی دۆلارەوەیە لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق، کە بە وتەی سەرچاوە ئەمریکیەکان، بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ ئێران، ئەمریکا سزای عێراق دەدات.
چاوەڕوان دەکرێت، دوای سەردانی شاندەکەی عێراق، بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری بۆ بێت و بیخاتە بازاڕەوە و بەهای دینار بەرزبێتەوە.