دوای چوار رۆژ هەوڵ و گەڕان، تەرمی ئەو گەنجەی لە رووباری سیرواندا خنکا دۆزرایەوە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە10.8.2020 تەرمی ئەو گەنجەی کە لە رووباری سیروان لە نزیک گوندی قولەسووتاو خنکابوو دۆزرایەوە و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کەلار کراوە بۆ توێکاری پزیشکی.
ئەو گەنجە ناوی محەممەد جەلال سەمینە، تەمەنی 20 ساڵانە و دانیشتووی کەلارە و رۆژی 7ی مانگ کەوتە نێو رووباری سیروانەوە.