ئەگەری بڵاوبوونەوەی “ڤایرۆسی زۆمبی” هەیە

دوای شۆرشی پیشەسازی و گۆرانی کەشوهەوا، کاریگەری زیاتر لەسەر توانەوەی بەستەلەکەکان دروست بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی، لەگەڵ توانەوەی بەستەلەکەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە “ڤایرۆسی زۆمبی” کە هەزاران ساڵ لەژێر زەویدایە، بێتە سەر زەوی.

“بەهۆی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی بەستەلەکەکان، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان دێنە نێو بەرگەهەوا و پلەی گەرمی زەوی بەرز دەکاتەوە.”

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بە سەرۆکایەتی ژان ماری ئۆڵۆمپیک، زانای مایکرۆبایۆلۆجی لە سەنتەری نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لە فەرەنسا، پشکنینی ئەو نموونانەی لە ناوچەی پەرما فرۆست کە دەکەوێتە پارێزگای سیبیریا لە ڕووسیا کۆکراونەتەوە، لەم نموونانە زانایان توانیان 13 ڤایرۆسی نوێ بدۆزنەوە کە ناویان ناوە “ڤایرۆسی زۆمبی” ڤایرۆسیکی درمییە و دوای 48 هەزار و 500 ساڵ لە بەستن، زیندوو بووەوە

توێژینەوەکە کە هێشتا پێویستی بە هەڵسەنگاندنی زیاتر هەیە، باس لەوە دەکات کە لێکۆڵینەوەیەکی سنووردار لەسەر ڤایرۆسە “زیندووەکان” لە ناوچەی پەرمافرۆستدا کراوە.

وشه‌ی زۆمبی یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین وشه‌كانی دنیایە به‌ مانای بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵییه‌ كه‌ وه‌ك لاشه‌یه‌كی جووڵاو وایه‌ و گۆشتی مرۆڤ ده‌خوات،

ھەواڵی زیاتر