کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلى باران بارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، هەوەها پێشبینى دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان.

ھەواڵی زیاتر