ناشناڵ جیۆگرافیک داوا لە گەشتیارانی جیھان دەکات سەردانی ھەولێر بکەن

رۆژی سێشه‌ممه‌ 29/11/2022، پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند‌، گۆڤارى ناشناڵ جیۆگرافیك، هه‌واڵێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ناوی شاری هه‌ولێری له‌ ڕیزبه‌ندی 17یه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌ ئاستی جیهان ناو بردووه‌، گۆڤاره‌كه‌ داواشی له‌ گه‌شتیارانی جیهان كردووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا، سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ گرنگه‌ی جیهان بكه‌ن.”

گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك‌ ناوی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت، به‌وه‌ی جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌دی ده‌كرێ‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه‌.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکردووە‌، كه‌ گۆڤاره‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دیمه‌نی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر جیاوازه‌ له‌و وێنه‌ ته‌قلیدیه‌ی له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبینی ده‌كرێ، گۆڤار ناشناڵ جیۆگرافیك ئاشكراشی ده‌كات كه هه‌ولێر له‌و ریزبه‌ندییه‌دا له‌ پله‌ی هه‌شته‌م هاتووه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش بڕیاره‌ وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاریی 2023ى وڵاتانی عه‌ره‌بی بێته‌ راگه‌یاندن.

ئه‌م پۆلێن به‌ندكردنه‌ی هه‌ولێر، له‌ پاش ئه‌و بونیادنان و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ دێ، كه‌ شاری هه‌ولێری له‌ قۆناغێكه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ قۆناغێكی دیكه‌.

ھەواڵی زیاتر