بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەقى راگەیەندراوەکە:
لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچە کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتا رۆژی سێ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێ دەکات پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان دەگرێتەوە، بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت بەجۆریک سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە، دابارین بەشێوەی نمە بارانی بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران وبروسکە هەیە.
سەبارەت بەپێشبینی رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت وە بۆ زانیاری زیاتر لەڕاپۆرتەکانی داهاتوومان ئاماژەی پێ دەکەین.
پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە دادەبەزێت بە (4-5) پلە وەهەروەها خێرای با چالاک دەبێت بۆ 40 کم/س ئاراستە باشووری خۆرهەڵات
لە رۆژی پێنج شەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دیت.
بەشی پێشبینی
28-11-2022