پەتا یان ئەنفلۆنزای وەرزی

هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە بەهۆی چەند ڤایرۆسێك باوترینیان ڤایرۆسی ئەنفلۆنزایە، دەستپێدەكات لە كۆتایی وەرزی پاییز تا سەرەتای بەهار .
بەڕێژەی توندی جیاواز بە شێوەیەك زۆربەی تووشبووان چاك دەبنەوە لە نیشانەكان لە ماوەی هەفتەیەك بەبێ سەردانی كردنی پزیشك، هەر چەنده لە هەندێ كەس كۆخە و بێهێزی درێژە دەخایەنێت بۆ زیاتر لە دوو هەفتە، بەڵام هەندێ جار دەبێتە هۆی داخل بوون لە نەخۆشخانە و تەنانەت مردنیش بە تایبەتی لە و كەسانەی مەترسیان زیاتر لەسەرە وەك….
-منداڵی ساوا
-بەساڵاچوو
-دووگیان
-نەخۆشی درێژخایەن
-كارمەندانی تەندروستی
نیشانەكان:

  • تا و لەرز
  • ژانەسەر و قورگ و ئێش لە ماسولكەكان و جومگەكانی لەش.
  • بێهێزی و هەست كردن بە ماندووبوون
  • هەندێ جار ئاو لە لووت و ڕشانەوە و سكچوون.
    رێكارەكانی خۆپاراستن یان پاراستنی كەسانی تر:
    -دووركەوتنەوە لە تووشبوان یان بەكارهێنانی ماسك.
    -مانەوە لە ماڵەوە گەر تووش بوی یان بۆ ئەو كەسانەی تووشبوونیان مەترسی هەیە لەسەر تەندروستییان وەك لە پێشتر باسكرا.
    -زوو دەست شووشتن و دەست نەدان لە چاو و لووت و دەم پێش دەست شوشتن.
    -وەرگرتنی ڤاكسین ساڵانە
    -دەم و لووت پۆشین لەلایەن كەسی تووشبوو لە كاتی كۆخین و پشمین.
    چارەسەر:
    -چارەسەری بنبڕ نیە بۆ ڤایرۆس بەلام هەندێ رێكار و دەرمان دەبنە هۆی كەم كردنەوەی توندی و كورت كردنەوەی ماوەی پەتاكە… وەك
    -مانەوە لە ماڵەوە تا بكرێت… نووستن و پشوودان لەگەڵ جوولە و وەرزشی سادە وەك ڕۆیشتن.
    -خۆ گەرم داپۆشین.
    -ئاو و شلە خواردنەوەی زۆر بە تایبەتی شلەی گەرم.
    -وەرگرتنی چارەسەر بۆ تای بەرز و ئێشی زۆر و كۆخەی تووند و لووت گیران.
    -بەكارهێنانی هەنگوین پێش نووستن
    -وەرگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس بۆ هەندێ حاڵەت و نەخۆش.
    كەی سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان دەكەی؟
    خراپتر بوون یان گەڕانەوەی كۆخە یان تا پاش نەمانیان…. كۆخەی ووشكی تووند كە كاریگەری هەبێت لەسەر نووستن و قسەكردن و نان خواردن یان كۆخەی تووند لەگەڵ بەلغەمی سەوز یا زەرد یان بینینی خوێن لەگەل كۆخە.
    هەست كردن بە تەنگەنەفەسی، ژانە سینگ، تێكچوون یان زیادبوونی نیشانەكانی نەخۆشی درێژخایەن وەك ڕەبۆ، نەخۆشی دڵ
    ئەوانەی مەترسی تووشبوون بە ماكەكانی ئینفلونزا زیاتر لێیان چاوەڕوان دەكرێت وەك ئەو نەخۆشانەی بەرگری لەشیان كەمە (شێرپەنجە، چاندنی گورچیلە، دەرمانی كیمیاوی… هتد )
    لە هۆش چوون یان دابەزینی ئاستی هۆشیاری، زۆر ڕشانەوە
    هەر تەندروست بن..

سەرچاوەكان: WHO, CDC, Myoclinic, WebMD
د. باخەوان ئەحمەد
پسپۆڕی وردی بۆری هەناسە و سنگ

ھەواڵی زیاتر