شاندێکی حکومەتی هەرێمی سەردانی بەغدا دەکات

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌، له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق فارس عیسا ئاشكرایكرد، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌ له‌هه‌مانكات وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.

گوتیشی، “ئه‌ندامانی دیكه‌ی‌ شانده‌كه‌ی عێراق، پێكهاتوون له‌ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، د. مه‌جید له‌ ئه‌مانه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رافل یاسین، سه‌رۆكی چاودێری دارایی ئیتیحادی، لیوا عومه‌ر، نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی عێراق.

فارس عیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و به‌دواداچوون و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌غدا.

ھەواڵی زیاتر