بڕیارە کۆمیتەی ناوەندی تازە هەڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ ببێتەوەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرێت.
بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە دەکرێت و 15 بۆ 17 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن و دوای ئەوەش کۆنفرانسی ناوخۆیی دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی ئۆرگانەکان.