میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی 20 لە بالی پایتەختی ئەندەنوسیا ناکات.
ڕۆژنامەی “ڤێدۆمۆستی” لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە “پۆتین ناچێتە لوتکەی جی ٢٠ لە بالی” و ئاماژەی بەوەشکردووە، “سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتی ئەو دەکات لە کاتی کارەکانی لوتکەدا”.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، بڕیاری پوتین بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کرێملین کە لە ١٥-١٦ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت لە دوورگەکەدا ڕادەگەیەنرێت.
پێسکۆڤ سەبارەت بە گەشتەکە بۆ لوتکەی گروپی ٢٠ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “کاتێک بڕیارەکە درا هەمووتان ئاگادار دەکەینەوە”.
جێگای سەرنجە پوتین لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا ئاشکرای کرد کە هێشتا بڕیاری نەداوە کە ئایا بەشداری لە لوتکەکانی داهاتووی گروپی ٢٠ و ئاپێک لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا دەکات یان نا.
پوتین دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: نەخێر، ئەم بڕیارە (بەشداریکردن لە لوتکەی جی ٢٠ و ئاپێک) هێشتا نەدراوە.
لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە ڕوسیا بەشداری لە لوتکەی جی ٢٠ دەکات، بەڵام هێشتا شێوەی بەشداریکردنەکەی دیاری نەکراوە.
لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە 18-19ی ئەم مانگە لە تایلەند بەڕێوەدەچێت، تایلەند سەرۆکایەتی کۆڕبەندی ساڵی 2022 دەکات و میوانداری سەرجەم چالاکییەکانی دەکات، لەنێویاندا بۆنە سەرەکییەکە، کە لوتکەی سەرکردەکانی ئاسیا و زەریای هێمن.
پوتین ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بڕیاری بەشداریکردنی لە دوو لووتکەدا نەداوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕەتی نەکردەوە کە لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی لە میانی کۆبوونەوەی داهاتووی گروپی ٢٠ لە دوورگەی بالی لە ئەندەنوسیا کۆببێتەوە.
بایدن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا لە میانی لوتکەکەدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین”.
کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە ناکرێت.