دەقی ڕوونکردنەوەیەی نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی:
لەسەر بنەمایی پاراستنی ئاشتی و یەکریزی سیاسی، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بۆچوونی بەرێز لاهور شێخ جەنگی وایە کە سیاسەت لەسەر بنەمای رقی شەخسی ناکرێت، بەتایبەت لەکاتێکی وەک ئێستادا کە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی زەنگی دوو ئیدارەیی لێدەدەن.
خراپی دۆخی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتیان بە گرژی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر دەبێت،لەو سۆنگەیەوە و بەبۆنەی
کۆتایهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی ئاشتی ئاراستەی حزبەکە کرد.
بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە رابردوودا جەختی لەسەر ئەوەکردوەتەوە کە کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر بنەمایی ئاشتی و دوور لە رقی شەخسی چارەسەر ببن.
ئەمەش دەقی پیرۆزبایی بەڕێز لاهور شێخ جەنگیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز کاک مەسرور
دواى سڵاوو ڕێز
دەمەوێت پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەتان لێبکەم وە هەروەها لە ڕێگەی جەنابتەوە پیرۆزبایی لە کاک مەسعود بکەم بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردوستان، بە هیوای ئەوەی کە ئامانجەکانی کۆنگرە کۆتایهێنان بێت بە گرژی و ئاڵۆزیەکانی بەینی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دروستبونی یەکڕیزی ڕاستەقینە لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
بەڕێز لاهور شێخ جەنگی