بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە پاشنیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سەنتەری شاری دهۆک، سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە بارانی کەم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25
سلێمانی : 22
دهۆک : 25
کەرکووک : 27
هەڵەبجە : 25
زاخۆ : 24
سۆران : 22
گەرمیان : 28