ژنێک ده‌ستگیرکرا 28 ده‌فته‌ر دۆلاری دزیوە

ئافرەتێک بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) دەستگیر کرا
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، لە گەڕەکی (بەفرین ستی) ئافرەتێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) واتا (٢٨ دەفتەر دۆلار) دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە خەڵکی (توركیا)یە و لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (٤٥٣) و (٤٥٩) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.

پۆلیسی هه‌ولێر


ھەواڵی زیاتر